بۆ ساڵی نوێی خوێندن زیاتر له‌ سه‌د و په‌نجا هه‌زار خوێندكاری پۆلی یه‌كه‌م تۆمار كراوه‌

30.08.2023
جەماوەر نیوز
ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاند بەگوێرەی ڕاپۆرتی سیستمی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردە ، تا ئەم پاش نیوەڕۆیە کاتژمێر (٤) ، ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە بۆیەکەم جار تۆمارکراون لە پۆلی یەکی بنەڕەتی بریتیە لە ( ١٥٢٦٤٥) سەد و پەنجا و دووهەزار شەشسەد وچل و پێنج قوتابی .
تێبینی : ئەو داتایە رۆژانە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت ، چونکە بەکارهێنەرانی سیستمی ( ئی پەروەردە) بەبەردەوامی داتاکان داخڵ دەکەن .

زۆرترین خوێندراو