ئه‌مرۆ شاندێكی عێراق ده‌گاته‌ هه‌رێم

10.12.2023
جەماوەر نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە10ی كانونی یه‌كه‌می 2023 لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەكانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئامادەكاریەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق كە چەند بنكەیەكی دەنگدان بۆ ئاوارەكانی شارەكانی باشوور و ناوڕاستی عیراق لە كەمپەكان دەكرێتەوە.
بڕیارە ڕۆژی 18ی 12ی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق بەرێوەبچێت و چەند بنكەیەكی دەنگدانیش لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە.

زۆرترین خوێندراو