قائیمقامیه‌تی كه‌لار بڕیارێك له‌ باره‌ی كاپێكردنی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان ده‌رده‌كات

02.01.2022
جەماوەر نیوز
وته‌بێژى قائیمقامیه‌تى كه‌لار ده‌ڵێت: له‌سه‌ر داواى هاوڵاتیان له‌ قه‌زاى كه‌لار پێدانى كاره‌باى مۆلیده‌ له‌ كاتژمێر نۆی بەیانی بۆ 3ى پاش نیوه‌ڕۆ راده‌گیرێت.
هه‌ردى سه‌ركه‌وت، به‌رپرسى راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار راگه‌یاند: "له‌سه‌ر داواى به‌شێكى زۆرى هاوڵاتیان ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ركراوه‌، چونكه‌ له‌ مانگى رابردو پاره‌یه‌كى زۆر هاتوه‌ته‌وه‌، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن پێویستیه‌كى ئه‌وتۆیان به‌ كاره‌باى مۆلیده‌ نیه‌ له‌ رۆژدا، ئه‌م بریاره‌ش بۆ ئه‌م مانگه‌یه‌".
جه‌ختیشى كرده‌وه‌: به‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ى كه‌ پێویستیان به‌ كاره‌بایه‌ بۆ دابه‌شكردنى ئاوى ماڵان ئه‌وه‌ مۆلیده‌كانیان كارى پێده‌كرێت.