
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزیری پەروەردەی هەرێم لەبارەی دواخستنی دەوامی خوێندنگەکانەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ پلانێک بۆ دواخستنی دەوام نییە و لەکاتی خۆیدا خوێندکاران دەچنەوە خوێندنگەکان.
پاش ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا داوا لە وەزارەتی پەروەردە کرا بەهۆی گەرما و نەبوونی فێنککەرەوە لە قوتابخانەکان دەستپێکردنی دەوام دوابخرێت، ئاڵان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە هاتە دەنگ.
وەزیری پەروەردە لە کۆمێنت "سەرنج"ی یەکێک لە پۆستەکانی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە کراوە نووسیویەتی، ساڵی رابردوو ١٤ی ئەیلوول دەوامی خوێندنگەکان بۆ خوێندکاران دەستیپێکردووە و ئەمساڵ لە ١٣ی ئەیلوولدا دەستپێدەکات. دەشڵێت، "نازانم بۆ پار ئەو داواکارییە نەبوو."
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەی مانگی ٦ و ٧ گەرم نییە؟ ئایا گونجاوە مانگی ٦ دەوام بمێنێتەوە؟."
راشیگەیاندووە، "تەماشای ساڵنامەی خوێندن بکەن هەموو شتێک لەبەرچاوگیراوە، کە پێش ٢٥ ی ١٢ وەرزی یەکەم بە تاقیکردنەوەکانیشەوە تەواو بکرێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "نزیکەی پێنج هەزار فێنککەرەوە کڕاوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، لە کۆتاییدا دەڵێم سەیری پێشبینی کەشوهەوای تا ٢٠ رۆژی دیکەش بکە پلەکانی گەرما هەمان پلەن، پلەیەک کەمتر یان زیاتر."
بڕیارە ڕۆژی سێ شه‌ممه 13ی ئه‌یلولی 2022 زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێبدرێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
شاندی عێراق و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌دان
زانیاری له‌باره‌ی ناردنی 700 ملیاره‌كه ڕاگه‌یه‌نرا
ئه‌مرۆ شاندێكی عێراق ده‌گاته هه‌رێم
بۆ ساڵی نوێی خوێندن زیاتر له سه‌د و په‌نجا هه‌زار خوێندكاری پۆلی یه‌كه‌م تۆمار كراوه
وه‌زیری دارایی ده‌گاته به‌غدا




ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
