بازرگانی هەرێم پێشنیاری پێدانی پاره‌ به‌ هاوڵاتیان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

05.10.2022
جەماوەر نیوز
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم جەخت لەوە دەكاتەوە، پێشنیازی پێدانی پارە لە بری بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان كاری پێناكرێت، چونكە هەڵاوسانی ئابوری لە عیراقدا رودەدات و نرخی شمەك گران دەبن.
نەوزاد شێخ كامیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، تاوەكو ئێستا پێشنیاز بۆ ئەوان نەكراوە لە بری بەشە خۆراكی مانگانە پارە بدرێتە هاوڵاتیان، لە رووی ئابورییەوە ئەو پێشنیازە گونجاو نییە.
رونیشیكردووەتەوە، چونكە ئەگەر كاری پێبكرێت هەڵاوسان لە بازاڕدا دروست دەبێت و وەزارەتی بازرگانی عیراقیش كار بەو پێشنیازانە ناكات، چونكە ئێستا عیراق لە هێڵی هەژاریدایە و بەشێكی خێزانەكان ئەو بەشە خۆراكەی پێیان دەدرێت بەكاریدەهێنن.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم باسی لەوەش كردووە، ئەگەر لە بری بەشە خۆراكی مانگانە پارە دابەشبكرێت خواست لەسەر شمەك و ماددە خۆراكییەكان زیاد دەكات و نرخەكەیان لە بازاڕدا گراندەبێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی عیراق پێشنیازیان كرد، لەبری بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان بۆ هەر ئەندامی خێزانێك 10 دۆلاری مانگانەیان بۆ خەرج بكرێت.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ