سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دواخرا

25.08.2023
جەماوەر نیوز

بڕیاربوو ئەمڕۆ هەینی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام سەردانەکە بۆ کاتێکی کە دواخرا.
بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ گفتوگۆ لەسەر یاسای نەوت و غاز و شایستە داراییەکانی ھەرێم، بەڵام بەھۆی کۆچی دوایی باوکی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، سەردانی وەفدی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغداد بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی25ی ئابی 2023 لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی بەسرە - بەغدا، کچێک و خوشکێکی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق گیانیان لەدەستدا، ئەوان دوای ناشتنی تەرمی عەبدولغەنی سوئاد، باوکی وەزیری نەوت، کە دوێنێ کۆچی دواییکرد، ویستوویانە لە بەسرەوە بگەڕێنەوە بۆ بەغدا.


زۆرترین خوێندراو