سێ بازرگان ده‌ستگیر ده‌كرێن

03.06.2023
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ شەممە 3 ـی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تیمەکانیان لە چەند چالاکیەکدا، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردو گرتنەبەری رێکارەیاساییەکان، لە سێ رۆژی سەرەتای ئەم مانگە (حوزەیرانی 2023) توانیویانە سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە شاری کەرکووک بە هاوکاری پۆلیسی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک دەستگیربکەن.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژە بەوەشکراوە، لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و لە چالاکییەکی دیکەدا، تواندراوە سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەبڕی دوو کیلۆگرام کریستاڵەوە دەستگیربکەن لە شاری هەولێر کە یەکێکیان خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێیە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەم دوو چالاکییەوە، تۆڕێکی گەورەی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکووکیان هەڵوەشاندووەتەوە و تەواوی تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

زۆرترین خوێندراو