سلێمانی لەبەردەم داڕوخاندایە

05.10.2022
جەماوەر نیوز

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، په‌رله‌مانتاری كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت خەڵکی سلێمانی قوربانیەکی گەورەیە.. شەڕە گەورەکە لە شوێنێکی ترە..
دەیان هەزار هێندەی تێچونی ئەم تونێلە لەم چەند ساڵەدا پارە خوراوە، خەڵک سەرقاڵکراوە بە نۆژەنکردنەوەی تونێلێک.. پارەی یەک ئۆتۆمبیلی تێدەچێت بۆ بەڕێوبەرێکی گشتی کڕدڕاوە. (١٨٧ )ملیۆن دینار
٨٧٣ پرۆژە لە سلێمانی وەستاوە کەس باسی ناکات!
تەنیا ئەو زەویەی درایە کوڕی وەزیری پێشمەرگە بەهاکەی سەد هێندەی تێچونی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکەیە. سەد زەوی وا بردرا..
٤٧٠ ملیار دینار چەکی بانکی لە سلێمانی سپی کرایەوە، ٢٥١٣ هێندەی تێچونی تونێلکەیەو کەس باسی ناکات!
٦٥ هەزار پارچە زەوی بەبایاسایی بردرا، ١٠ هەزار هێندەی تێچوی تونێلەکەیە.
چاککردنەوەی تونێل کارێکی باشە، بەڵام خەڵک لە شەقامی کەلار دەربەندیخان بۆ زەڕایەن.. بوەتە قوربانی و چەندین ساڵە کەسێک لە تونێلکەدا نەمردوە.
٨٧٣ پرۆژە لە سنوری سلێمانی وەستاوە، خەڵک سەرقاڵ کراوە بە بۆیاخی تونێلێک.
سلێمانی لەبەردەم داڕوخاندایەو کەس باسی ناکات!

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ