هونەرمەند هادی مەحموود كۆچی دوایكرد

30.04.2023
جەماوەر نیوز

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی نیسانی 2023، هونەرمەند هادی مەحموود لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
ھادی مەحموود لەنێو خەڵکیدا بە "حەمە تاڵ" ناسرابوو، ئەمەش دوای بەشداریکردنی لە درامای گەردەلوول، کە لەو درامایەدا رۆڵی کەسایەتی "عەریف حەمە تاڵ"ـی دەگێڕا، هەروەها بەشداری ژمارەیەک فیلم و درامای دیکەی کردووە.
ھادی مەحموود لەدایکبووی ساڵی 1970ـە لە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی، ئەکتەرێکی ناسراوی کوردە و زیاتر لە رۆڵی کۆمێدی دەرکەوتبوو.

ئا: ڤانیا مه‌حمود


زۆرترین خوێندراو