دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

10.04.2023
جەماوەر نیوز

 ئەمڕۆ دوشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزەکانیان لە پارێزگای سلێمانی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لەکاتی کڕین و فرۆشتنی سەدان گرام ماددەی کریساڵ دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش دەستکەوتنی زانیاری لەسەر باندێک لە پارێزگای سلێمانی کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە، هێزەکانمان دوای رەزامەندی دادوەری ئاسایش، لێکۆڵینەوەی وردی دەستیپێکرد و لەئەنجامی چاودێری و بەدەستخستنی بەڵگە رۆژی هەینی 7ی نیسانی 2023 لە هەڵمەتێکدا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی مادەهۆشبەرەکان سێ تۆمەتباری باندەکە دەستگیرکران".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە کاتی مامەڵەکردن و کڕین و فرۆشتندا کە بڕی 781 غرام مادەی کریستاڵی سپی دەستی بەسەردا گیراو تۆمەتباران روبەڕوی یاسا کرانەوە".


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ