له‌ سلێمانی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان غازی فرمێسکڕێژ هەڵده‌داته‌ قوتابخانه‌یه‌ك

20.11.2022
جەماوەر نیوز

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122رایگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە20ی تشرینی دووه‌می 2022، پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان لەکاتی بڵاوەپێکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەری زانکۆی سلێمانی، بەهەڵە غازی فرمێسکڕێژیان هەڵداوەتە ناو قوتابخانەی دیاری بنەڕەتی لە گەڕەکی شەکرەکە لەبەرامبەر بینای پارێزگای سلێمانی، کە نزیک بووە لە خۆپیشاندەرەکانەوە.
وتیشی “بەهۆی رووداوەکەوە نزیک بە 100خوێندکاری بنەڕەتی، تووشی بێ هۆشی و تەنگەنەفەسی و چاوکزانەوە و ترس و دڵەڕاوکێ بوون، تیمەکانمان بە ئەمبوڵانس فریایان کەوتن و سەرجەم خوێندکارەکانیان چارەسەر کرد و رەوانەی ماڵەوەیان کردنەوە.