شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

21.11.2022
جەماوەر نیوز
ئاراس جەبار، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى، له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 22تشرینی دووه‌می 2022 ڕایگه‌یاند ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ئەنجامی ھاتنی ھەوری بەرزی Cirrus لە دەریای ناوەڕاستەوە، بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور، پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و 10 بۆ 15 كیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا ده‌بێت، كه‌ ئاراسته‌كه‌ى له‌ باشوورى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌یه‌.
باسى له‌وه‌ش كردووه‌، تا ڕۆژی پێنجشەممە 24/11/2022، کەشوهه‌وا بە شێوەیەکی سەقامگیر جێگیر دەبێت و لە ڕۆژی ھەینییەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌ڕى (ئه‌كووێزه‌ر)ى جیهانیی تایبه‌ت به‌ كه‌شوهه‌وا، دره‌نگانى شه‌وى پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینیی داهاتوو، كه‌شوهه‌وا له‌ سه‌قامگیره‌وه‌ ده‌گۆڕێ و شه‌پۆلێكى بارانبارین سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ