سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریاریدا كاركردن به‌ غاز ڕابگیرێت

22.11.2022
جەماوەر نیوز
سه‌رۆکوەزیرانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا کارکردن به‌ سیستمی غاز رابگیرێت. 
لە راگەیێندراوێکدا پارێزگای هەولێر دەڵێت، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر "فه‌رمانیکردووە هه‌موو جۆرێک له‌ کارکردن به‌ سیستمی غاز‌ رابگیرێت و نابێت به‌ هیچ جۆرێک به‌کاربهێنرێت." 
پارێزگای هه‌ولێر داوا لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکە دەکات، "هه‌موو کارکردنێک به‌م سیستمی غازه‌ رابگرن و هاوکاری تیمه‌کانی به‌رگریی شارستانی و پۆلیسی شاره‌وانی و نه‌وت و کانزاکان و تیمه‌کانی قایمقامیه‌ت و ناوه‌ندی قه‌یرانه‌کان بن." 
درەنگانێکی شەوی دووشەممە تانکییەکی غاز لە بەشە ناوخۆییەکدا لە دهۆک تەقییەوە، بەوهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەسی دیکە بریندار بوون. 

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ