له‌ باره‌ی پێوه‌ری ئاو داواكارێك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كرێت

04.12.2022
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای هەولێر داوا لە دانیشتوانی پارێزگاكەیان دەكات پێوەری ئاو ببەستن و سودمەندبن لە داشكاندنی كرێی مانگانەی ئاو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆتەوە، بە گوێرەی دوایین رێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەئێستاوە تا بەرواری 21-12 هەر هاووڵاتیەك ئەگەر پێوەری ئاوی نەبەستوە پێوەر ببەستێت ئەوا سوودمەند دەبێت لە داشكانی كرێی ئەو مانگانەیەی لەسەریانە كە پێشتر بڕی 80 هەزار دینار بوو ئێستا كراوە بە 20 هەزار دینار بۆ ناوەوەی شار و 10 هەزار دینار بۆ دەرەوەی شارەكان.
راشیگەیاندوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر پێوەری ئاو نەبەسترێت ئەوا بڕی 80 هەزار دینار مانگانە ئەژماردەكرێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان سودمەندبن  لەو رێنماییەو بە زوترین كات سەردانی یەكێك لە بنكەكان بكەن و مامەڵەی پێویست ئەنجامبدەن. 

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ