له‌ هه‌ولێر زیاتر له‌ 100 تون خۆراك ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

13.04.2023
جەماوەر نیوز

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند مه‌وادی خوراكی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ڕووی نرخه‌وه‌ دابه‌زیوه‌، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ به‌هیچ شێوه‌یه‌كی ڕێگه‌ی پێنادرێت.

وتیشی له‌ ماوه‌ی ڕابردوون چه‌ند كه‌سێك ڕووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ خوراكی خراپ له‌ بازاڕه‌كان ساغبكه‌نه‌وه‌ و به‌ تایبه‌ت خورما و گۆشتی هندی و ته‌مه‌رند. 

قائیمقامی هه‌ولێر هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا زیاتر له‌ 100 تون خۆراك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ