بڕیار له‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی هه‌رێم ده‌درێت

29.05.2023
جەماوەر نیوز
درەنگی شەوی 28-05-2023 شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ کە پێکهاتبوون لە زیدا محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان و رزگار حەمە خدر، راوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا بۆ ئەوەی پەیامی وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بە بەغدا بگەیێنین و بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراقدا بکەن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند بڕیاردراوە هەر جووتیارێک چەند بەرهەمی گەنمی هەبوو، لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە وەربگیرێت، واتا هیچ بڕێک دیارینەکراوە و سەرجەم بەرهەمی گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت."
وەزارەتی کشتوکاڵی عێڕاق بڕیاریدابوو بۆ ئەمساڵ تەنیا 375 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، کە هەر تۆنێک بە 850 هەزار دینارە، لەکاتێکدا هەموو گەنمی جووتیارانی عێراق وەردەگرێت، ئەوەش ناڕەزایەتیی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ