دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی داواکراوێکی لەیاسا هەڵهاتوو ڕادەگەیەنێت.

02.12.2023
جەماوەر نیوز

هێزەکانی ئاسایش بۆ جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی داواکراوان لەهەوڵەکانیان بەردەوامن، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی ٢٠٢٣/١٢/٢ تۆمەتباری لەیاسا هەڵهاتوو
( مەریوان کەریم تۆفیق ) دەستگیرکرا، لەقەزای بازیان .

دەستگیرکردنی ئەم داواکراوە لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە کاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوو چەند ئاژاوەگێڕێک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لەناحیەی شۆڕش تەقەیەکی زۆریان کرد و بوونە هۆی مەترسی و بێزاری هاوڵاتیانی سنورەکە .

بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی تۆمەتباران بەپێی ماددەی (١٥) چەک فەرمانی گرتنیان بۆدەرکرا پاش گەشتنی هێزەکانی ئاسایش و کۆماندۆی کوردستان بە شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتباران بەچەک ڕووبەڕووی هێزەکان بوونەوەو تۆمەتبار (مەریوان کەریم تۆفیق ) هەڵهات ، پاش ماوەیەک لە خۆ حەشاردان و خۆشاردنەوە ، ئەمڕۆ
( ٢/ ١٢ / ٢٠٢٣) لە قەزای بازیان لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکرا.

ناوبراو چەندین فەرمانی گرتنی دیکەی بەردەستە ، ڕابردوی تاوان و تەقەکردن و رفاندنی هەیە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم تەئکید لەوەدەکاتەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر و جێبەجێکردنی یاسا بەردەوامن .

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ