سه‌رۆکى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا کۆده‌بێته‌وه‌

14.02.2024
جەماوەر نیوز
نیوه‌ڕۆى چوارشه‌ممهی 14 ى شوباتى 2024 ، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ‌ ده‌یڤد بێرگه‌ر هه‌ڵسووڕێنه‌رى کاروبارى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق کۆبووه‌وه‌.
له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنیان، ڕۆڵ و پێگه‌ى عێراق له‌ ناوچه‌که‌ و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ئامانجگرتنى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و دۆخى هه‌رێمى کوردستان، تاوتوێ کران.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ و ڕۆڵى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان، بیروڕایان ئاڵوگۆێ‌ کرد و جه‌ختیان له‌ گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ کرده‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێکى دیکه‌ى ‌جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان، باس کرد.