
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان سەبارەت بە داهاتی ئاوی بەنداوەکە وتی، تەنیا لە ٢٣٪ـی تێدایە و بۆ ئه‌و رێژه‌یه‌ش پلانیان داناوە هەرچۆنێك بێت پێویستە ئیدارەی چەند مانگی داهاتووی پێبدەن.
ئەوەشی خستەروو، لە ئێستادا
بەردانەوەی ئاویان زۆر كەم كردووەتەوە، ئەوەندە بەردەدەینەوە بۆ پێداویستی مرۆی و
ژینگەییەكان، ئەویش بۆ ئاوی خواردنەوە و كشتوكاڵی و هتد، به پێچەوانەی ساڵانی
رابردوو كه زیاتر ئاویان بەردەدایەوە.
هاوکات، ئەمساڵیش بەهۆی کەمی
بارانەوە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو ٪٥٠ کەمتر باریووە، ئاوێکی کەمتر لە ساڵانی
رابردوو گلدراوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەنداوی دوکان
گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە، بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا بەشێک لەو
سەرچاوە ئاویانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەڕژێنە ناو بەنداوەکە لەلایەن
ئێرانەوە وشک کران، بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی ئاوی دابەزیووە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052