ژمارەیەک فەرمانبەری كونسوڵخانەی ئه‌مریكا له‌ عێراق بە هۆی گرژییەكانه‌وه‌ بیناكه‌یان چۆڵکرد

22.06.2025
جەماوەر نیوز
به‌هۆی گرژیه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ به‌ به‌رده‌وامی ترس له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق و به‌تایبه‌تی كونسوڵخانه‌كانی ئه‌مریكا هه‌بووه‌ له‌ به‌ئامانج گرتنیان، به‌ڵام وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگه‌یاند: كاركردن له‌ كونسوڵخانه‌كانمان ئاسایی و به‌رده‌وامه‌ وه‌ك جاران

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئه‌مڕۆ یەکشەممە بەردەوامی کارە ئاساییەکانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی پشتڕاستکردەوە، هاوکات ئاماژەی بە ڕۆیشتنی ژمارەیەک فەرمانبەر بە هۆی گرژییە ناوچەییەکان کرد.

کەناڵی جەزیرە لە زاری وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، "باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا بەڕوی ئێوەدا کراوەن و له‌ ئێستادا كاره‌كانیان به‌رده‌وامه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد، كارمه‌ندانی ناپێویست و زیادە بنکە سەربازییەکانی عێراق بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکه‌یان به‌جێهێشتوه‌ و وەزارەتی دەرەوە بەردەوامە لە چاودێریکردنی دۆخی ئەمنی عێراق.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ