كۆتایی ساڵی داهاتوو شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی قۆناغی یه‌كه‌می ته‌واو ده‌بێت

26.06.2025
جەماوەر نیوز
سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی ئۆتۆبانی بابانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت له‌ كۆتایی ساڵی داهاتوو قۆناغی یەکەمی شه‌قامی 100 مه‌تری ته‌واو ده‌كرێت.

ئاسۆ جه‌زا سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی ئۆتۆبانی بابان ڕایگەیاند، قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مەتری كه‌ ناسراوه‌ به‌ (ئۆتۆبانی بابان) له‌ رۆژی 9-9-2026 ته‌واو ده‌كرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە “له ‌كیلۆمه‌تری دووه‌مه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تاسڵوجه‌وه‌ شه‌قامه‌كه‌ دوو چین قیرتاوكراوه‌ و ئێستا دانیشتوانی گونده‌كانی سنوره‌كه‌ سودی لێوه‌رده‌گرن، بڕیاره‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ چینی سێیه‌می قیر تاوه‌كو كیلۆمه‌تری 23 كۆتایی بێت و به‌ته‌واوی ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامه‌كه‌ بكرێته‌وه‌”.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ