وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە لە هەرێم راگەیەندرا

13.07.2025
جەماوەر نیوز
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، رۆژی چوارشەممە ١٦ی تەمموز، گەشتەکانی عومرە لە هەرێم دەستپێدەکەنەوە.
ئەمرۆ یەکشەممە ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکات، لە رۆژی سێشەممەوە ١٥ی تەمموز سەردانی بەرێوەبەرایەتییەکە بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی گرێبەست.
 وتیشی، دوای ئەنجامدانی گرێبەست، کۆمپانیاکان دەتوانن لە رۆژی ١٦ی تەمموز دەست بە گەشتی عومرە بکەنەوە بە رێگای وشکانی و لە رۆژی هەینیش ١٧ی تەمموز، دەتوانن بە رێگای ئاسمانی گەشتەکانیان دەستپێبکەنەوە.
هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی چوونیان بۆ کۆمپانیاکان، داوای مۆڵەتی فەرمییان لێ بکەن و ئەگەر مۆڵەتیان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە وەرنەگرتبوو بە هیچ شێوەیەک گەشتیان لەگەڵدا نەکەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ