دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە دوو داوای یاسایی سەبارەت بە مووچە کۆدەبێتەوە

13.07.2025
جەماوەر نیوز
دادگای باڵای فیدراڵی بەرنامەی دانیشتنەکانی سبەینێی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا دوو دانیشتنیان تایبەتە بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەپێی بەرنامەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، لە دانیشتنی یەکەمدا داوایەکی یاسایی کە لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی تۆمارکراوە و داواکراوە کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
هەر بەپێی بەرنامەی دانیشتنەکانی دادگا، هەر سبەینێ دووشەممە سەبارەت بە داوایەکی دیکەی یاسایی کۆدەبێتەوە کە لە دژی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ تۆمارکراوە، داواکراوە، کە گەرەنتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە شێوەی مانگانە لە وادەی خۆیدا بکرێت، هاوکات فەرمانسالاری بۆ پابەندکردنی وەزارەتی دارایی عێراق بە دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بەبێ دواکەوتن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ