سەرۆک وەزیرانی عێراق: هەرێم پابەندنەبووە بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم

14.07.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەممەمحەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، حکومەتی عێراق بەدرێژایی ماوەی رابردوو و لەسەر بنەمای یاسای بودجە، پابەندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بوون و لەدەرەوەی پشکی خۆی لە بودجە، بودجەیان بۆ هەرێم ناردووە.
سودانی جەختیشیکردەوە، ئەوەی لەسەر ئەوانە بەپێی یاسا و دەستوور و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جێبەجێی بکەن، بەڵام هەرێم تا ئێستا ئامادە نییە تەواوی نەوتی بەرهەمهێنراو و داهاتە نانەوتییەکانی رادەستی بەغدا بکات.
روونیشیکردەوە، لە دەسەڵاتی وەزارەتی داراییدا نییە پشک و بودجەی هەرێم بنێرێت، تا ئەوکاتەی هەرێم بەپیی یاسا و بڕیاری دادگا پابەند نەبێت بە رادەستکردنی نەوت و داهات.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ