پارێزگای هه‌ولێر: دوو ملیار دینار وەک فریاگوزاریى بۆ چارەسەرکردنى کەموکووڕى و گرفتەکانى ئاو تەرخان کرا

14.07.2025
جەماوەر نیوز
لە پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی تایبەت بە کێشە و گرفتەکانی کەمئاوی لە سنووری هەولێر بەڕێوە چوو، ئاماژە بەوە کراوە بەهۆی پرۆژەی فریاگوزاریی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو گرفتی کەمئاوی کەم بووەتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی تەممووزی 2025، پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، لەسەر ڕەزامەندى مه‌سرور بارزانی، سەرۆکى حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بڕی دوو ملیار دینارى دیکە وەک فریاگوزاریى بۆ چارەسەرکردنى کەموکوڕى و گرفتەکانى ئاو تەرخان کرا و  بەهەمان پلان و بەرنامەی ساڵانی ڕابردوو هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی.
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەهۆی گەیشتنی پرۆژەی ئاوی خێرایی فریاگوزاری، گرفتی کەمئاوی لە هەولێر کەم بووەتەوە، بەڵام بۆ ئەو گەڕەکانەی لە دەورووبەری هەولێرن، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە دابینکردنى کارەباى 24 کاتژمێرى بۆ بیرەکانى ئاوی پاکى ماڵان کرایه‌وه‌، هەروەها ناوەندىی قەیرانەکانى پارێزگاى ڕاسپارد لە ڕێگەى تەنکەر ئاویان بۆ دابین بکرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ