ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی کوردستان ڕایگه‌یاند، سلێمانی شارێکی زیندو ڕۆشنبیرە پێویستی بە نازناوی پایتەختی ڕۆشنبیری نەبو کە "وەک خێر پێی ببەخشن" شارێکی به ته‌مه‌ن که‌م به‌ڵام به خه‌بات و تێكۆشان پیره‌مێردی سه‌رده‌مه، هه‌روه‌ها داوای خزمه‌تكردنی زیاتری شاره‌كه ده‌كات.
وردودرشتی هەواڵ؛
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له ساڵیادی بنیاتنانی سلێمانی، ڕایگه‌یاند، "له‌یادی 241 ساڵه‌ی دروستبونی شاری سلێمانی پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌و شاره‌و درود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌نێرم، شاری سلێمانی پایتەختی دێرینی بابان، پایتەختی یەکەمین حکومەتی میللی و پایتەختی شۆڕشگێڕی و رۆشنبیری و فەرهەنگی و شاری گۆڕانكارییه‌كانه له هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی ابراهیم پاشای بابان له‌ساڵی 1784 بونیاد نرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سلێمانی شاری شێخ محمودی نەمرو عەولە سیس و سەدان تێکۆشەرو سیاسی و ئەدیب و نوسەرو ڕوناکبیرە، هەربۆیە ناوی پایتەختی ڕۆشنبیری بۆخۆی پچڕیوە.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت، "سلێمانی له بنه‌ڕه‌تتدا بۆ شار دروستکراوە ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای (خۆبه‌ڕێوه‌بردن و پیشه‌سازی بچوک و کشتوکاڵ و بازاڕ‌و بازرگانی له نێوان شاره‌كانی هه‌مه‌دان و موسل و سلێمانی و بانەدا، گه‌ڕیده‌ی بریتانی (ریچ) له‌ساڵی 1980 هاتوه‌ته سلێمانی و ده‌ڵێت گه‌رماوه‌كانی سلێمانی وه‌ك گه‌رماوه‌كانی پاریس وایه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "سلێمانی شارێکی زیندو ڕۆشنبیرە پێویستی بە نازناوی پایتەختی ڕۆشنبیری نەبو کە وەک خێر پێی ببەخشن، (شارێکی به ته‌مه‌ن که‌م به‌ڵام به خه‌بات و تێكۆشان پیره‌مێردی سه‌رده‌مه)".
لێدوانی په‌یوه‌ندیدار؛
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ساڵیادی سلێمانی كردوه‌ته به بۆنه‌یه‌ك و داوا ده‌كات گرنگی زیاتر بە سلێمانی بدرێت کە شایستەی گەورەیی ناوەکەی بێت و ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌نگاوی زیاتر به‌ئاراسته‌ی جوانتركردنی ئه‌و شاره بنرێن.
سلێمانی دوەم گەورەترین شاری ھەرێمی کوردستان و ناوەندی پارێزگای سلێمانییە، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئیبراھیم پاشای بابان لە 14ی تشرینی دوەمی 1784 دایمەزراندوه، شاری سلێمانی لە 14ی تشرینی دوەمی ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان ەوە ئاوەدانکراوەتەوە، ئیبراھیم پاشا بابان شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا، ناوناوە، سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە.