سودانی: هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا نییە

18.11.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق هیچ کێشەیەکی لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا نییە و کێشەیەکی زۆری هەڵپەسێردراومان تێپەڕاندووە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، لە هیچ هەڵبژاردنێکدا، ئەنجامەکان تاکە هۆکاری سەرەکی نەبوون بۆ پێکهێنانی حکومەت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زۆر بە ئاسانی بەڕێوەچوو، ئێستاش هەموو هێزە سیاسییەکان، پابەندن بە هێڵە کاتییە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
سودانی روونیشیکردەوە، “هیچ کێشەیەکی سیاسی لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمدا نییە و پێشکەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناوە لە تێپەڕاندنی زۆرێک لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانمان، لەوانە گرێبەستی کۆمپانیاکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی وت، “ئێمە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان لە ئاستێکی یەکساندا لەگەڵ هەموو عێراقییەکان دادەنێین”.

بابەتی هاوشێوە