تەیف سامی: هەفتەی داهاتوو مووچە دەنێرین

18.11.2025
جەماوەر نیوز
وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ئەوکاتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەموو زانیارییەکانیان پێداین لەبارەی تەرازووی پێداچوونەوە، داهاتی نانەوتی و بەردەوامبوونی هەناردەی نەوت لەڕێی سۆمۆوە، مووچە دەنێرین.
وتیشی، ئەگەر ئەم هەنگاوانە بگیرێتەبەر “ئینشائەڵڵا هەموو شتێک چارەسەردەبێت”.

بابەتی هاوشێوە