سودانی بۆ مەسرور بارزانی: موچەكانی ئەمساڵی فەرمانبەران بەپێی رێككەوتنەكان دەدرێت

18.11.2025
جەماوەر نیوز
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبونەتەوەو پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەو ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیان لە یەكتر كردوە، خوازیاربون ببێتە هۆی دەستپێكردنی سەردەمێكی نوێ لەپێناو سەقامگیریی و باشتربونی دۆخی خزمەتگوازییە گشتییەكان لەعیراق.
راشیگەیاندوە، لە كۆبونەوەكەدا جەختیان لەگرنگی دابینكردنی موچەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان كردوەتەوەو لەمبارەیەوە سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ دوپاتیكردوەتەوە كە موچەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ بەپێی رێككەوتنەكان دەدرێت و بۆ بودجەی ساڵی داهاتوش هەرێمی كوردستان بەشە بودجەی خۆی لەچوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵ دەبێت.

بابەتی هاوشێوە