بەنگین رێکانی: هەفتەی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی دەچێتە بەغدا بۆ چارەسەری دوو مووچەکە

18.11.2025
جەماوەر نیوز
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی عێراق راگەیاند، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 9 دەنێردرێت و لیژنەیەک بۆ چارەسەری دوو مووچە دەچنە بەغدا. 

ئەمڕۆ سێشەممە، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق بە رووداوی راگەیاند، رۆژی دووشەمە لە کۆبونەوەیەکی نێوان سوودانی، فوئاد حوسێن، تەیف سامی و خۆی دا بڕیاری ناردنی مووچە درا.

بەنگین رێکانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەی 120 ملیارەکە بۆ بەغدا دەنێردرێت. 

چارەنووسی دوو مووچەی ئەم ساڵ 

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەبارەی چارەنووسی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گوتی، "هەفتەی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی لە هەولێرەوە دەچنە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دوو موچەی ئەم ساڵ."

بابەتی هاوشێوە