هەرێم داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد دەنێرێت

18.11.2025
جەماوەر نیوز
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایگەیاند، هەرێم ئەمڕۆ یان سبەینێ 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغداد دەنێرێت.
بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایگەیاند، هەرێم ئەمڕۆ یان سبەینێ 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغداد دەنێرێت و هەفتەی داهاتوو مووچە دێت.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەم نزیکدەبینەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش نەکراوە و هیچ وادەیەکی رەسمی بۆ دابەشکردنی دیاری نەکراوە.

بابەتی هاوشێوە