ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 9 ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا

18.11.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم، دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2025، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، سبەی چوارشەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2025، 120 ملیار دینار، وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول، بە شێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بابەتی هاوشێوە