لیژنەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب سەردانی مەڵبەندەکانی هەولێریان کرد

23.12.2025
جەماوەر نیوز
لیژنەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب سەردانی مەڵبەندەکانی هەولێریان کرد
ئەمڕۆ ۲۳ـی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٥ لیژنەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب، کە لەسەر ڕاسپاردەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە ڕۆژی ۱٦ـی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٥ پێکهێنرا، سەردانی مەڵبەندەکانی هەولێریان کرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، کەتیایدا هەڤاڵانی نووسینگەی مەکتەبی سیاسی هەولێر ئامادەبوون، تیشکخرایە سەر بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، دواتر باس لە گرنگی پرۆسەی چاکسازی و خۆڕێکخستنەوە کرا بۆ حزب بەئامانجی بەرەوپێشچوون و هەنگاونان بە ئاڕاستەی دروست بۆ خزمەتی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان و پاراستنی دەسکەوتەکانی خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەلەکەمان.
لەو چوارچێوەیەشدا هەولێری پایتەخت بۆ حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گرنگی و ئەهمییەتی تایبەتی هەیە، کە ژمارەیەکی زۆر لە شەهیدەکانی لە پێشمەرگە، فەرماندە و سەرکردەکانی خەڵکی ئەو شارە هەمیشە سەربەرزەن.
لەکۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە لەیەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو زیاتر بەهێزکردنی ڕیزەکانی حزب و پێگەکەی لە نێو خەڵک و چین و توێژە جیاجیاکانی شاری هەولێر، لەسەر ئەو بنەمایەش ئاڵوگۆڕ لە ژمارەیەک لە بەرپرسیارێتییەکاندا کرا، سوپاسی بەرپرسانی پێشوو کرا بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بە دڵسۆزییەوە، هەروەها ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ هەڤاڵان خواست.

بابەتی هاوشێوە