ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران داخرا

29.12.2025
جەماوەر نیوز
ه‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌ ئاگاداریه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، به‌هۆی هاتنی به‌فرێكی زۆر و سه‌ختی ڕێگاكان و ناله‌باری كه‌شوهه‌وا، له‌لایه‌ن ده‌روازه‌ی (ته‌مه‌رچینی ئێران) ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاتوچۆی گه‌شتیاری له‌ دیوی ئێران نه‌ماوه‌ و ته‌واوی ڕێگاكان به‌ستراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، داوا له‌ ته‌واوی گه‌شتیاران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئێران ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر زۆر ناچار نه‌بن بۆ هاتوچۆ سه‌ردانی ده‌روازه‌كه‌مان نه‌كه‌ن و له‌ باشتربونی هاتوچۆو و رێگاكان دواتر ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمەران یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای چۆمان سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر و هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، ساڵانه‌ به‌هۆی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ به‌فربارین چه‌ندجارێك ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ به‌ڕوی هاتوچۆ داده‌خرێت.

بابەتی هاوشێوە