عەبدوڵا ئۆجه‌لان سەبارەت بە سوریا داوا لە تورکیا دەکات ڕۆڵی ئاسانکاری و بنیاتنەر بگێڕێت

30.12.2025
جەماوەر نیوز
عەبدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) لە پەیامی سەری ساڵدا، بە ئاماژەدان بە پڕۆسەی یەکگرتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموكرا (هه‌سه‌ده‌) و سوپای نوێی سوریا، ڕایگه‌یاند، "جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی ئاسانکاری و خێراترکردنی پرۆسەکە، زۆر گرنگە تورکیا ڕۆڵێکی ئاسانکاری و بنیاتنەر لەو پڕۆسەیەدا بگرێتە ئەستۆ". 
 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ په‌یامی سه‌ری ساڵی عەبدوڵا ئۆجه‌لان بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ تیایدا هاتوه‌، "لەگەڵ چونە ناو ساڵێکی نوێدا دەبێت ئەوەمان لەبیربێت کە چۆن ناسیۆنالیزم کە بە درێژایی سەدەی ڕابردو لەگەڵ شەڕانگێزی ئیمپریالیستی تێکەڵ بوە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستوه‌تە ناو ململانێی قوڵ و وێرانکاری و دابەشکاری کۆمەڵایەتییەوە".

بابەتی هاوشێوە