ھادی عامری دەربارەی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان چی دەڵێت؟

30.12.2025
جەماوەر نیوز
ھادی عامری لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاماژەی بەوەداوە کە دوێنێ دووشەممە، پەرلەمان بە ھەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، دەستکەوتێکی گەورەی بەدەستھێناوە، بەڵام نەتوانرا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ھەڵبژێردرێت، چونکە ھیچ کام لە کاندیدەکان بەپێی دەستوور، نەیانتوانی زۆرینەی دەنگی ڕەھای ئەندامانی پەرلەمان بەدەست بھێنن.
دوێنێ دووشەممە یەکەمین دانیشتنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا کە لە میانیدا دوای سوێندخواردنی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانەکە، سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی  ھەڵبژێردران.
بەڵام لە دوای دوو گەڕی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ھیچ کام لە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵا و کاندیدی ڕەوتی ھەڵوێست، ڕێبوار کەریم نەیانتوانی دەنگی ڕەھای ئەندامانی پەرلەمان کە دەکاتە ٥٠+١ (١٦٦ دەنگ) بەدەستبھێنن، بۆیە پڕۆسەکە چووە گەڕی سێیەمەوە.
لە گەڕی یەکەمی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆی ٢٩٣ دەنگ، ڕێبوار کەریم ١٥٣ دەنگی بەدەستھێنا و شاخەوان عەبدوڵایش ١١٩ دەنگی بەدەستھێنا و ٢١ دەنگیش پووچەڵکرانەوە و لە گەڕی دووەمیش ٢٨٠ ئەندام دەنگی دا کە ڕێبوار کەریم ١٥٦ دەنگی بەدەستھێنا و شاخەوان عەبدوڵا ١٠٢ دەنگی بەدەستھێنا و ٢٢ دەنگی پووچەڵیش ھەبوو.

بابەتی هاوشێوە