لیژنەی فەتوا: بەهۆی باران و بەفرەوە نوێژەکان کۆمەکەنەوە

30.12.2025
جەماوەر نیوز
لیژنەی فەتوای هەرێم، داوا دەکات کۆکردنەوەی نوێژەکان بەهۆی بەفرو بارانبارین و سەرماوە کۆ نەکەنەوە، دەشڵێت، لە مەزهەبی حەنەفی و بەشێکی تر لە شافیعیەکان دروست نییە.
لە بەشێک لە مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان لەمساڵانەی دواییدا بەهۆی بارانبارین و سەرماوە، نوێژەکان کۆدەکرانەوە و لە ئێستاشدا بەردەوامە.
لەو بارەوە لیژنەی فەتوای هەرێم دەڵێت، “كۆكردنەوی نوێژ بەهۆی باران و بەفر و سەرماوە لە مەزهەبوی حەنەفییەكان و ئیمامی موزەنی و هەندێكی تر لە شافیعییەكان، بەهیچ شێوەیەك دروست نییە، لە مەزهەبی ئیمامی شافیعی و مەزهەبی مالیكی و مەزهەبی حەنبەلیدا، بە كۆمەڵێك مەرج ڕێگەی پێدراوە، بەڵام مالیكییەكان و حەنبەلییەكان، ئیمامی حەرەمەین لە شافیعییەكان، تەنیا جەمعكردنی نوێژی مەغریب و عیشا بە تێكڕای مەرجەكانەوە بە دروست دەزانن.

بابەتی هاوشێوە