محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت له‌ عێراق ویستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌یه‌

30.12.2025
جەماوەر نیوز
محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت  له‌ عێراق ویستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌یه‌
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەڵێت: عێراق چەندین پێشێلکاری یاسایی و دەستووری، بەرانبەر هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و بەردەوامیشە لەم پێشێلکارییانە‌.
محەممەد حاجی مەحموود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند  بە هیچ جۆرێک ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و تەنانەت لە وڵاتەکە ویستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ستووریش هه‌یه.
هاوکات ڕایگەیاند: عێراق چەندین پێشێلکاری یاسایی و دەستووی بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و بەردەوامیشە لەم پێشێلکارییانە‌.
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، باسی لەوە کرد، پێویسته‌ نێوماڵی كورد یه‌كڕیز بێت و یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ حکوومەتی داهاتووی عێراق زۆر گرنگه‌.
وتیشی: کورد ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە بونیاتنانی عێراقی نوێ و ئێستا بەهێزترین هەرێم لە ناوچەکەدا، هەرێمی کوردستانە. بۆیە دەبێت لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراقدا کورد خاوەن قسەی خۆی بێت و پێداگیربێت لە دەسخستنی مافەکانی.
محەمەد حاجی مەحموود، باسی لەوەش کرد، هەرێمی کوردستان  تاکە هەرێمە کە وڵاتانی ناوچەکە بە گرنگییەوە مامەڵەی سیاسی بەهێزی لەگەڵ دەکەن، بۆیە دەبێت کورد ڕێز لەو مامەڵەیە بگرێت و خۆی بە بچووک نەبینێت.

بابەتی هاوشێوە