بەناوی مەکتەبی سیاسی (حزبى سؤسيال ديموكراتى كوردستان)

31.12.2025
جەماوەر نیوز
بەناوی مەکتەبی سیاسی (حزبى سؤسيال ديموكراتى كوردستان) بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی یەوە پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان وپێشمەرگە قارەمانەکان وهاولاتیان وتەواوی ئەندامان ولایەنگرانمان پیرۆزدەکەین.
هیوادارین ساڵی ٢٠٢٦ ساڵێکی پڕ لە خۆشی و دەستکەوت بێت بۆ گه‌له‌که‌مان و هەموولایەنەسیاسیەکان پێکەوە کاربکەن بۆ خزمەتکردن و ئاوەدانترکردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتەکەمان لە هەموو روویەکەوە.
وەپێویستە ناتەبایی و ناکۆکییەکان وەلابنێن کە زیانی بە پێگەی کورد و هەرێمی کوردستان گەیاندووە،قۆناغەکەدەخوازێی لە ساڵی نوێدا سەرجەم لایەنەسیاسیەکان لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە و ئەم دۆخە چەقبەستوەتێپەرێنن و بەزوترین کات پەرلەمانی کوردستان بخرێتەوەگەروحکومەتی نۆێ پێکبهێنرێیت ،و بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە کاربکرێت بۆ دروستکردنەوەی متمانە و رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردی. چونکە بە یەکڕیزی و یەکگوتاری باشتر دەتوانرێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێت و داکۆکی لە ماف و داواکارییە دەستووری ونەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان بکرێت.
دوبارە سالی نۆێتان پیرۆزبێیت
مەکتەبی سیاسی
حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
٣١-١٢-٢٠٢٥

بابەتی هاوشێوە