ئامارەکانی شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی بڵاوکرایەوە

01.01.2026
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی وتی، لەو ٣٦ کەسەی کە شەوی رابردوو، ٢٢ـیان بەهۆی یاریی ئاگرینەوە بووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، هەروەها چوار حاڵەتی جەڵتەی دڵ و مێشک تۆمارکراون.
وتیشی، پێنج رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون کە سیانیان ماتۆڕسکیل بوون، هەروەها ١٦٠ کەس کە حاڵەتی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، شەکرە و ئازاری ددان یان هەر حاڵەتێکی دیکەیان هەبووە، لە مۆڵ و شوێنە گشتییەکان چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە.

بابەتی هاوشێوە