هاتوچۆی راپەڕین: مەترسیی رووداوی هاتوچۆ دوو بۆ سێ هێندە زیادیکردووە

02.01.2026
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینەوە، شەقامەکان خلیسکن و مەترسیی رووداوی هاتوچۆ دوو بۆ سێ هێندە زیادیکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە، شەقامەکان زۆر خلیسکاون و مەترسیی رووداو دوو بۆ سێ هێندە زیاترە، بۆیە ئەگەر کاری زۆر پێویستتان نییە، سەلامەتیی خۆتان بپارێزن و لە ماڵەوە بمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوورکەونەوە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەکاتی شۆفێری کردندا؛ بۆ ئەوانەشی ناچارن بێنەدەرەوە، پابەندبن بە مەودای سەلامەتیی خۆیان و ئۆتۆمبێلی پێش خۆیان

بابەتی هاوشێوە