بەنداوی سماقوڵی سەرڕێژبوو

02.01.2026
جەماوەر نیوز
بەنداوی سماقوڵی لە سنووری قەزای کۆیە، بەهۆی بەرزی ڕێژەی بارانبارینەوە بە تەواوی سەرڕێژ بووە.
ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو وایکرد شەوی ڕابردوو بەنداوی سماقوڵی وەک چوارەم بەنداوی هەرێمی کورداستان سەرڕێژ ببێت، بەنداوەکانی شەوگێڕ، دێگەڵە، حەمامۆك، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا سەر ڕێژبوون.
بەنداوی سماقوڵی ساڵی 2017 دروستکراوە و توانای گلدانەوەی هەشت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم باران بارین تا ئەم شەو بەردەوامی دەبێت.

بابەتی هاوشێوە