دەنگی ژمارەیەک تەقینەوەی بەهێز لە پایتەختی ڤەنزوێلا بیستران

03.01.2026
جەماوەر نیوز
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە پایتەیختی ڤەنزوێلا بیستران.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا بیستران.
ئاژانسی هەواڵی دی پی ئەی ئەڵمانیش بڵاویکردەوە کە حەوت تەقینەوە ڕوویداوە و فڕۆکەش بە نزمی بە ئاسمانی شارەکەدا سووڕاوەتەوە.
بە پێی چەند دیمەنێکیش کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، دوای تەقینەوەکان چەند هەلیکۆپتەرێکی جەنگی لە ئاسمانی کاراکاس دەبینرێن.
تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکان نەزانراوە، بەڵام هاوکاتن لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا و هەڕەشە بەردەوامەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر دەسەڵاتەکەی نیکۆلاس مادۆرۆ.

بابەتی هاوشێوە