زۆرترین بڕی باران لەکوێ باریوە؟

03.01.2026
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە قەزای دەربەندیخان باریوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماری بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی دوێنێوە تاوەکو 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی باریوە بە 50.4 ملیم.

بابەتی هاوشێوە