رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ

04.01.2026
جەماوەر نیوز
لێپرسراوی هۆبەی بەروبوومی کێڵگەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رێژەی بارانبارین لە ئەمساڵدا تاوەکو ئێستا دڵخۆشکەرە.
ئەریڤان جەلیل، لێپرسراوی هۆبەی بەروبوومی کێڵگەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ تایبەت و جیاوازە، بەگشتی دڵخۆشکەرە چونکە تاوەکو ئێستا رێژەیەکی زۆر باش باریوە.
وتیشی، تاوەکو ئێستا رێژەیەکی باش باریوە، بەڵام بۆ گەنم، پێویستە لە مانگی سێ و چواردا رێژەیەکی باشی باران ببارێت، تا بەرهەمێکی باشی گەنممان هەبێت.

بابەتی هاوشێوە