کۆڵۆمبیا بۆ ئەمریکا؛ پڵنگەکە خەبەر مەکەرەوە

04.01.2026
جەماوەر نیوز
سەرۆکی کۆڵۆمبیا، هۆشداری دەداتە سەرۆکی ئەمریکاو دەڵێت؛ پڵنگەکە خەبەر مەکەرەوە، هێرشکردنە سەرمان مانای ڕاگەیاندنی جەنگە
گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا هۆشداریدایە دۆناڵد ترەمپ، هاوتا ئەمریکییەکەی، لەبارەی هەڕەشەکردن لە سەروەریی وڵاتەکەی، ئەمەش لە چوارچێوەی پەرەسەندنی جەنگی لێدوانەکان لە نێوان بۆگۆتا و واشنتۆندا دێت.
هۆشدارییەکەی سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە کاتێکدایە، ترەمپ ئاماژەی بە ئەگەری هێرش بۆ سەر کۆڵۆمبیا کرد لە چوارچێوەی شەڕی دژی تاوانە پەیوەندیدارەکان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.
ترەمپ وتی: “دەبیستم کە کۆڵۆمبیا، کۆکایین بەرهەم دەهێنێت ئەوان کارگەی کۆکایینیان هەیە، باشە؟ پاشان کۆکایینەکەیان بە ئێمە دەفرۆشن، هەر کەسێک ئەو کارە بکات و لە وڵاتی ئێمەدا بیفرۆشێت، دەبێتە ئامانجی هێرش”.
لە وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپدا، پێترۆ داوای لە ترەمپ کرد سەردانی کۆڵۆمبیا بکات بۆ ئەوەی شایەتحاڵی “لەناوبردنی نۆ تاقیگەی ماددە هۆشبەرەکان بێت لە ڕۆژێکدا بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی کۆکایین بە ویلایەتە یەکگرتووەکان.”
پێترۆ لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” ئاماژەی بەوەدا کە لەوەتەی لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە پۆستی سەرۆکایەتی وەرگرتووە، ١٨ هەزار و ٤٠٠ تاقیگەی “بەبێ مووشەک” لەناوبردووە.
وتیشی: “وەرە لەگەڵم، فێرت دەکەم چۆن لەناویانبەرین، هەر ٤٠ خولەکێک تاقیگەیەک، بەڵام هەڕەشە لە سەروەریی ئێمە مەکە، چونکە پڵنگەکە خەبەر دەکەیتەوە، هێرشکردنە سەر سەروەریی ئێمە مانای ڕاگەیاندنی جەنگە، زیان بە پەیوەندییە دیپلۆماسییە دوو سەد ساڵییەکە مەگەیەنە.”
پێترۆ درێژەی پێدا: “تۆ پێشتر ناوت زڕاندووم، بەردەوام مەبە لەسەر ئەم ڕێگایە. ئەگەر وڵاتێک هەبێت بەشداری کردبێت لە ڕێگریکردن لە گەیشتنی هەزاران تەن کۆکایین بە بەکارهێنەران لە ئەمریکای باکوور، ئەوا ئەو وڵاتە کۆڵۆمبیایە.

بابەتی هاوشێوە