دوو سکاڵا لەسەر جووتیارە کوردەکە تۆمارکراوە

05.01.2026
جەماوەر نیوز
محەمەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی کەرکووک ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لەبارەی دوو دۆسێیە دەچێتە دادگای دوبز کە تایبەتن بە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی گوندی شناغە کە لەلایەن هێزێکی سوپای عێراقەوە پەلامار دراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “دووسکاڵای لەسەر تۆمارکراوە کە یەکەمیان لەلایەن ئەو سەربازەوە تۆمارکراوە کە پەلاماریداوە و دووەمیشیان لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکەوە تۆمارکراوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، “پێدەچێت دادگای دوبز لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا یەکێک لە سکاڵاکان کە لەسەری تۆمارکراوە یەکلایی بکاتەوە و بڕیار بدات”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 17ی شواباتی 2025، ژمارەیەكی زۆر لە جووتیارانی كورد لەناحیەی سەرگەڕانی سەر بەدوبز، بەنیازبوون زەوییە كشتوكاڵییەكانیان بكێڵن، بەڵام لەلایەن سوپای عێراقەوە رێگریان لێكرا و پەلاماری چەند جووتیارێکیان دا.

بابەتی هاوشێوە