گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکانی سلێمانی چارەسەرکراوە

05.01.2026
جەماوەر نیوز
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، رایگەیاند، گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکان چارەسەرکراوە.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی راگەیاند، گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکان چارەسەرکراوە و ئەمڕۆ یان سبەینێ ئاویان پێدەگات.
وتیشی، ئەو گرفتە بەهۆی شکانی بۆرییەکەی شەقامی سالمەوە دروستبوو کە گەڕەکانی وەک سەرشەقام، چوارباخ، خەبات و چەند گەڕەکێکی دیکەی گرتەوە.

بابەتی هاوشێوە