كامێرای (خاڵ بۆ خاڵ) لە چەند ڕێگایەكی سلێمانی خرانەكار

05.01.2026
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کەوتنەکاری کامێراکانی (خاڵ بۆ خاڵ)ی لە چەند ڕێگەیەکی سەرەکی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەمەبەستی کەمکردنەوە و ڕێکخستنی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ، ژمارەیەک کامێرای چاودێری نوێی خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار.
ئاشكراشی كردووە، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕِەوی لە سەر ڕێگاکانی (عەربەت – سیدصادق – پارێزگای هەڵەبجە) هەروەها (ڕێگای پێنجوێن) لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۸/۱/۲٠۲٦ کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ دەکەونە کار.
دەشڵێت: بەهەردوو سایدی هاتن و رۆشتن کامێراکان بەشێوەی خاڵ بۆ خاڵ دیاریکراوە و سەرجەم ئەو سنوورانە لە قەراغی ڕێگاکانیدا هێمای دیاریکردنی خێراییان بۆ دانراوە، داواکارین لە شۆفێران پابەندی خێراییە دیاریکراوەکان بن تا بەدووربن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو و لەهەمان کاتدا تا بەدووربن لە هەر سزایەکی هاتووچۆیی.

بابەتی هاوشێوە