یەکێتى و پارتى لە هەولێر کۆدەبنەوە؛ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت دەکەن

06.01.2026
جەماوەر نیوز
ڕۆژى پێنجشەممە (8ی کانوونی دووەم) یەکێتى و پارتى بۆ پرسى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە.
گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ
بەگوێرەى زانیارییەکان ڕۆژى پێنجشەممە شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە هەولێر سەردانى یەکێتى نیشتمانیی کوردستان دەکات و گفتوگۆ لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەن.
دوایین کۆبوونەوە
دوایین کۆبوونەوەى شاندى باڵاى هەردوو حیزب لە 16ـى کانوونى یەکەمى 2025 لە پیرمام بەڕێوەچوو، بەڵام نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک لەسەر ناکۆکییە سەرەکییەکان. بەتایبەت لەبارەى دابەشکردنى پۆستەکان و گۆڕینى شێوازى حکومڕانى لە قۆناغى داهاتوودا.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
خولى شەشەمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە 20ـى تشرینى یەکەمى 2024 بەڕێوەچوو، یەکەم کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستانیش لە 2ـى کانوونى یەکەمى 2024 بەڕێوەچوو.


بابەتی هاوشێوە